گیانەکەم

تێکست گیانەکەم ماریا هەورامی

ماریا هەورامی گیانەکەم تێکست Marya Hawrami Gyanakam Lyrics

ئەرێ هۆ موحتەرەم گیانی شیرینم
خۆ بێجگە لە تۆ گیانی گیان هیچ کەس نابینم
ئەو مەحبوبیەتە کە وای لێکردووم
گشت کات حەز بکەم گیانی گیان هەر تۆ ببینم

گیان گیان و گیانەکەم هەر تۆی هەموو کەسەکەم
موحتەرەم بەو جوانیەت هەر تۆی خۆشەویستەکەم هەر تۆی هەموو کەسەکەم

چاوێ بۆ بینین دروستکرابێ
ئەبێ شێوەی تۆی تیا نەخشێنرابێ
موحتەرەم و جوان ، سەنگین و شیرین
حەیفە کەسیتر لەم دڵەما بێ

گیان گیان و گیانەکەم هەر تۆی هەموو کەسەکەم
موحتەرەم بەو جوانیەت هەر تۆی خۆشەویستەکەم هەر تۆی هەموو کەسەکەم

ئازیز خۆ زۆر کەس هاتوون و ڕۆشتوون
خۆیان هێنا و برد زۆریش سەرقەف بوون
هیچیان لە ئاستی ئەم دڵەم نەبوون
کەسیان بە وێنەت موحتەرەم نەبوون

گیان گیان گیان
گیان گیان گیان گیان
گیان گیان و گیانەکەم هەر تۆی هەموو کەسەکەم
موحتەرەم بەو جوانیەت هەر تۆی خۆشەویستەکەم هەر تۆی هەموو کەسەکەم

close